دیمەشق نیگەرانە لە سەردانی سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەردانەكەی سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا بۆ بنكەی ئەمریكا لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن سوریاوە ئیدانە كرا و وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی سوریا سەردانەكەی بە نایاسایی وەسف كرد.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەردانەكەی مارك میلی، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكای بۆ باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار كرد و بە نایاسایی وەسفی كرد.

دەیڤ باتلەر، وتەبێژی سەرۆك ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا ڕایگەیاند: میلی سەردانی باكوری سوریای كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ فەرماندە و سەربازانی (ئەمریكی) كۆببێتەوە، زانیاری نوێی پێگەیشت، پێداچوونەوەی بە پاراستنی هێزەكاندا كرد و ڕێوشوێنەكان و هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران لە كەمپی پەنابەرانی هۆڵ هەڵسەنگاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا