بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی سێ ئەندامەكەی پەیەدە چی دەڵێت؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر رایدەگەیەنێت “ئێمە تەنھا مامەڵە لەگەڵ پاسپۆرت و بەڵگەنامەکان دەکەین، هیچ كەسێكیش لەسەر بیروڕای سیاسی نەگیراوە”.

لەڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سێ ئەندامی پەیەدە و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە دەستگیركران و داوای ئاشكراكردنی چارەنوسیان دەكەن”.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ” ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیرکردنی سێ کەس دەکەن، راست نین، ئێمەش تەنھا مامەڵە لەگەڵ پاسپۆرت و بەڵگەنامەکان دەکەین، لەسەر بیروڕای سیاسی مامەڵە لەگەڵ کەسدا ناکەین”.

وتیشی “ھەیە کێشە لە پاسپۆرت یاخود ئیقامەی یاخود بەڵگەکانی دیکەی هەیە، ڕەنگە ھەندێک جار چەند سەعاتێک دوابکەوێت و ئەگەر بەڵگەکانیشی تەواو نەبێت، بەو فڕۆکەیەی خۆی بۆ شوێنەکەی رەوانەی دەکەینەوە، ئەگەر کێشەشی نەبێت، دێتە ھەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا