بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیان و دەستپێكردنەوەی گەشتەكان ڕونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ھاتوچۆی نێوان وڵاتان و گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە”.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی جیهان گەشتەكانیان بۆ هەرێم و سەرجەم وڵاتان ڕاگرت، بەڵام دوای بەەكارهێنانی ڤاكسین لەئێستادا دەست بە گەشتكردن كراوەتەوە.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لە ئێستادا هاتوچۆ و جموجۆڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە، پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو وڵاتانی جیھان ھەیە و ئەگەر وڵاتانی ئەورووپا ڤیزای گەشتیاری بدەن، ئەوکات بە شێوەیەکی بەرچاو جوڵەی گەشتیاری زیاد دەبێت”.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی پێدانی ڤیزا بەگەشتیاران وتیشی “پێدانی ڤیزا كەوتووتەوە سەر كونسوڵگەریەكان، ئێمە بەفەرمی هیچ شتێكمان بۆنەهاتووە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پێدانی ڤیزا”.

بەوتەی ئەحمەد هۆشیار، هەرچەندە کۆرۆنا ھەر ماوە، بەڵام جموجۆڵی ھاتوچۆ و گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە و چەندیش وڵاتان زیاتر دەرگایان واڵا بکەن، جوڵەی ھاتوچۆ و گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، چونکە پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو جیھان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا