دوای نۆ مانگ لە دیارنەمانی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، دوای نۆ مانگ لە ونبوونی تەرمی کەسێک لە  سنووری قەندیل دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە5ی ئاب، تەرمی عومەر عەلی دۆزرایەوە، کە ماوەی نۆ مانگە بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ئەو کەسە لە سنووری قەندیل لەژێر بەفردا دۆزراوەتەوە.

عومەر عەلی، دانیشتووی گوندی گرتکی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر بووە و نۆ مانگ پێش ئێستا لەکاتی گواستنەوەی بار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێم لە چیای قەندیل بێسەروشوێن بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا