بنیامین ناتانیاهۆ داوای لێبوردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس كرد، رووبەرووی رەخنەیەكی زۆر بوویەوە لەلایەن سەركردەكانی ئیسرائیلەوە و ناچاربوو داوای لێبوردن بكات.

لە پۆستەكەیدا ناتانیاهۆ لۆمەی سوپای وڵات و دەزگاكانی هەواڵگری ئیسرائیلی كرد كە شكستیانهێناوە لە رێگرتن لە هێرشەكەی 7ی ئەم مانگەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل كە بووە هۆی كوژرانی هەزار و 400 ئیسرائیلی و بە بارمتەگرتنی زیاتر لە 200 كەسی تر.

راشیگەیاند: پاڵپشتی تەواو لەسەرجەم فەرماندە ئەمنییەكان دەكەم، پاڵپشتی زیاتر بۆ سەرۆك ئەركان و ئەو فەرماندە سەربازییانە دابین دەكەم كە لە ئێستادا لە بەرەی شەڕدا لەپێناو نیشتماندا شەڕ دەكەن.

پێشتر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبو، لەهیچ بارودۆخێكدا لە نیازی جەنگ لەلایەن حەماسەوە ئاگادار نەكراوەتەوە سەرجەم بەرپرسانی ئاسایش هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە كرد كە رێگری لە حەماس كراوەو توانای ئەنجامدانی هێرشی نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا