لەهێرشێكی داعشدا دوو سەربازی عێراقی كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت “لەهێرشێكی داعشدا بۆسەر هێزەكانی لیوای 18ی سەر فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی لەوادی زەیتوونی باشووری رۆژئاوای شاری کەرکوک دوو سەربازی عێراقی كوژران.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “درەنگانێكی شەوی رابردوو داعش لە رۆژئاوای شاری كەركوك هێرشیكردووتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و لەئەنجامدا دوو پۆلیس كوژران و دوو پۆلیسی دیكەش برینداربوون”.

وتیشی “لەنێوان داعش و سوپای عێراق روبەروبونەوەیەكی زۆر رویداوە و لەئەنجامدا ئەو چوار قوربانیەی لێكەوتووتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 28ی تەموزی 2021، هێزەکانی سوپای عێراق، فیرقەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائیری لەناوچەكانی سنوری كەركوك دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش بۆ گەران و پاكردنەوەی سنورەكان لە پاشماوەكانی داعش كردوە و تائێستاش ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا