پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە28ی تشرینی دووەم، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 80 دۆلار.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 6 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و زیادبوونی خواست، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، هەروەها دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند پرسێکی تایبەت بە ئابووری جیهانییەوە بە هۆکاری گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێن.