وەزیری ناوخۆ ئۆتۆمبێلی گرانبەها بۆ بەرپرسانی حكومی دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێم چەند ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها بۆ چەند بەرپرسێكی حكومی دەكڕدرێت، نوسراوی كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەش كاردانەوەی هاوڵاتیانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتوەتەوە.

بەپێی نوسراوێكی دزەپێكراوی وەزارەتی ناوخۆ دەردەكەوێت، لە مانگی رابردودا وەزیری ناوخۆ دوو ئۆتۆمبێلی نوێی گرانبەها بۆ هەریەكە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دەكڕێت.

لەنوسراوەكەدا هاتووە، “بڕیارماندا بە دابینكردنی بڕی 177 ملیۆن و 500 هەزار دینار، بۆ كۆمپانیای عیسام، بەرامبەر دابینكردنی دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندكرۆزەری مۆدێل 2020ی هەشت بستنی G*R بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ”.

رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەكاتی سەردانی لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی ناوخۆ بۆ سنورەكەیان داوایان كردووە ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانگەكان بكڕدرێت و وەزارەتی ناوخۆش ئەو داواكارییەی خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو هەموو ئۆتۆمبیلەكان كڕدراون و تەنها ماڵەی تەواوكردنی تابلۆیان ماوە.

وتیشی، “لەچوار چێوەی ئەو داواكارییەدا دوو ئۆتۆمبیل بۆ هەر یەك لەقایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەپارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كڕدراون”.

دزەپێكردنی ئەو نوسراوەو بڵاوبونەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی هاوڵاتیانی لێكەوتەوەو باس لەوەدەكەن، چۆن دەكرێت لەكاتێكدا قەیرانی دارایی هەیەو حكومەت ناتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بكات، بەڵام لەهەمانكاتدا ئۆتۆمبێلی گرانبەها بۆ بەرپرسانی حكومی دەكڕێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا