نوری مالکی وەرگرتنی پۆستێکی باڵای ڕەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی ڕەتکردووەتەوە.

میدیای عێراقیی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردو پێشنیازی پیدانی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار بۆ نوری مالکی کراوە، کە هاوکات پرسی خۆ کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پرسێکی گەرم بووە، مالکی وەرگرتنی ئەو پۆستەی ڕەتکردووەتەوە و وتویەتی، “نابێتە جێگری کەسێک کە پێشتر لە حکومەتەکەی خۆیدا ئەو کەسە وەزیر بووە”.

لەبارەی ئەو پۆستەی مالکی دەیەوێت وەریبگرێت میدیای عێراقی دەڵێت، ناوبراو تەنیا دەیەوێت پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق وەربگرێت.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لەگەڵ نوری مالکی کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا