بەبۆنەی گیان لە دەسەتدانی ئاكام عومەر نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و هاوسەنگەرانی دەكات و رایدەگەیەنێت، هاوخەم و هاوسۆزیانم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوسەنگەران و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو شەهید ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ دەكەم كە دوای برینێكی سەخت و مانەوەی مانگێك و سێ هەفتە لەژێر چاودێریی پزیشكیدا، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هاوخەم و هاوسۆزیانم و لە خودای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و هاوسەنگەران و هاوڕێیان و هەمووان ببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا