راوێژكارێكی سودانی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوام نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فادی شەممەری، راوێژكاری سیاسی محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەردەوام نابێت، دینار بەهێز دەبێت، بازاڕی رەشی دراوەكانیش دادەڕوخێت.

فادی شەممەری، راوێژكاری سیاسی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: دۆلار بەردەوام نابێت لە بەرزبونەوەو دەوڵەت كار بۆ بەهێزكردنی دینار دەكات، لەماوەی نزیكی داهاتودا دەبینین دینار بەهێز دەبێت و بازاڕی رەشی دراوەكان دادەڕوخێت.

وتیشی: حكومەتی عێراق رێگە نادات هیچ بەربەستێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دروست بكرێت.

لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، ئاشكرایكرد، رۆژی شەممە یان یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا