پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوو چالاكی جیادا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.
ئەمڕۆ سێشەممە20ی حوزەیران، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەچالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار ( ك،م،أ) لەدایكبووی 1978 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.