ترەمپ لەسەر کێشەکانی یۆنان و تورکیا هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەو گرژیانەی لەنێوان تورکیا و یۆناندا دروست بووە دەربڕی.

کۆشکی سپی باسی لەوەکرد، دۆناڵد ترەمپ داوای لە یۆنان و تورکیا کردووە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان گفتوگۆ ئەنجامبدەن و لەسەر مافەکانیان لەبارەی وزەی ئەتۆمییەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گرفتەکانیان کەم بکەنەوە.

پێشتریش، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا تاوتوێی کێشە هاوبەش و هەرێمییەکانی نێوان یۆنان و تورکیایان کرد لەنێویشیاندا کێشەکانی ناو دەریای ناوەڕاست.

لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی ئەنقەرە کەشتی “ئۆراچ”ی ناردە ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەریای ناوەڕاست، نیگەرانی و کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان زیادی کرد و بە هەنگاوێکی نایاسایی لەقەڵەمدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا