پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە12ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی شارەوازی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بە مەبەستی تەواوکردنی پلان و بەرنامەی قیرتاوکردنی ئەمساڵ و بە سوود وەرگرتن لە ڕەوشی کەشوهەوا. تیمەکانمان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا هەڵدەستن بە قیرتاوکردنی شەقامی مەلیک محمود- پردی وڵووبە تا پردی قالاوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ” داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکە بەکار نەهێنن چونکە پێدەچێت بەهۆی کارەکانمان ئاستەنگی هاتووچۆ و قەرەباڵغی دروست ببێت”.