بایدن: ڕوداوەکانی سودان نیشانەی شکستێکی جدین

پۆڵەتیک پریس

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، روداوەکانی چەند رۆژی دواییی سودان نیشانەی شکتسی جددین و داوایان لە فەرماندەسەربازییەکانی سودان کردوە دەسەڵات بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر بگەڕێننەوە.

 

جۆ بایدن لەراگەیەنراوێکدا باس لەوەدەکات، سەرجەم سەرکردە و رێکخراوەکانی جیهان کودەتا سەربازییەکەی سودان و بەکارهێنانیتوندوتیژییان دژی خۆپیشاندەران ئیدانە کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە ئەمڕۆ هەموان نامەیەکی هاوبەش ئاڕاستەی فەرماندە سەربازییەکانی سودان دەکەن و داوا دەکەن دەسەڵات بۆحکومەتی کاربەڕێکەر بگەڕێننەوە و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانیش دابین بکەن.

رۆژی  25ی ئەم مانگە لەسودان کودەتای سەربازی رویدا و سەرۆک وەزیران و ئەندامانی مەدەنی لە ئەنجومەنی سەروەری سودان کەبەرزترین دەسەڵاتی سەربازی وڵاتەکە بو، دەستبەسەرکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا