بارزانی: دەبێت حکومەتی عێراق ڕێز لە مافی خەڵک و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، “دەبێت حکومەتی عێراق ڕێز لە مافی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت و هەموو لایەک ڕێز لە دەستوور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن”.

ڕۆژی پێنجشەممە 30ی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لەوبارەیەوە بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھانت، کۆنسوڵی گشتیی بریتانیا لە ھەولێر ئامادەیی بوو، دواین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاووتوێ کران”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ھەر لەو دیدارەدا بارزانی جەختی لە پێویستیی پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازان کردەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا