قوباد تاڵەبانی: هاوپەیمانی كوردستان بە عەقڵێكی نوێ و بەهێزێكی گەورەوە دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری كەركوك دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی كاندیدەكانی كرد، لە مەراسیمی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی كوردستاندا، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووین لە كەركوكی قودسەوە ، دەستپێكی هەڵمەتی بانگەشە رابگەیەنین، هاتووین لێرەوە بانگی یەكڕیزی بدەین بەگوێی گەلی كوردستان، دڵنیاشبن هەرلێرەوە پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتنی گەورە دەگێڕین.

رۆژی پێنج شەممە، 9_9_2021، لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری كەركوك دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن كرد و قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووین لە كەركوكی قودسەوە ، دەستپێكی هەڵمەتی بانگەشە رابگەیەنین، هاتووین لێرەوە بانگی یەكڕیزی بدەین بەگوێی گەلی كوردستان، دڵنیاشبن هەرلێرەوە پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتنی گەورە دەگێڕین.

قوباد تاڵەبانی، وتی: لە كەركوكی قودس و بابەگوڕگوڕەوە، یەكدەستی و یەكڕیزی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین و لەبەر رۆشنایی سیایەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و بیری ستراتیجی كاك نەوشیروان و بە عەقڵێكی نوێوە هاتووین بۆئەوەی پێتان بڵێین و دڵنیاشتان بكەینەوە، كە چیتر رێگا نادەین، نە كەركوك و نە هیچ بستە خاكێكی پیرۆزی كوردستان باجی سیاسەتی هەڵە و سەركێشی سیاسەتی هیچ كەس و لایەنێكی تربدات.

وتیشی: هاوپەیمانی كوردستان بە عەقڵێكی نوێوە هاتووە بۆئەوەی بەهێزێكی گەورەوە بچێتە بەغدا و بە یەكجاری و بۆ هەمیشە، كێشەی مووچە و بودجە و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر چارەسەربكات، بۆئەوەش هاتووین كۆتایی بەم دەسەڵات و ئیدارە خۆسەپێنەی كەركوك بهێنین و ئارامی و سەقامگیری بۆ كەركوك و سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی تر بگەڕێنینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا