پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەو گۆشتە هەرزانە کردووە کە ماوەیەکە لەناو بازاڕ بە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەفرۆشرێت و ئەندامێکی لیژنەکانی قائیمقامییەتیش دەڵێت، “پاش پشکنین، دەرکەوتووە گۆشتەکە شیاوی خواردنە و تەندرووستە “.
د.ژیار به‌هادین، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و گۆشته به‌ستوه‌ی لای هاوڵاتیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس ده‌كرێت، گۆشتێكی به‌ستوه و له‌ده‌روه هاورده ده‌كرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنینی بۆ كراوه و له پشكنییه‌كان ده‌رچووە، و وه‌ك گۆشتێكی هاورده كراوی به‌ستوو ته‌ندروسته و شیاوی به‌كارهێنانه.
سه‌باره‌ت به جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆشته به‌ستوانه‌ی دیكه كه هاورده ده‌كرێت و له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێت وتیشی: تاكه گۆشتی به‌ستو نیه كه هاورده‌ی هه‌رێم كرابێت، به‌ڵكو پێشتریش گۆشت به‌ستوی دیكه هارده كراوه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ كراوه، پاش دڵنیابونه‌وه له روی ته‌ندروستی رێگه به‌فرۆشتنی ده‌درێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی فرۆشگاكانی گۆشتی به‌ستوو ده‌كه‌ن و كاتی هه‌بونی كه‌موكورتی، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.