پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە باکوری چین، لە پارێزگایەک بەهۆی کەوتەنی ئاگر لە باڵەخانەیەک 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی تشرینی دووەم، میدیا فەرمییەکانی چین ئاشکرایانکرد، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی پارێزگای شانشی لە باکوری چین 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕوونیانکردەوە، هەڵسەنگاندنەکان بۆ ئاماری وردی قوربانییەکان بەردەوامە، بەڵام ڕستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسیش باڵەخانەکەیان جێهێشتووە.
هاوکات، 51 کەسیش، کە برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.