داهاتی باج و گومرگی ساڵێكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان داهاتی باج و گومرگی ھەموو کوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت “ترلیۆنێك و 682 ملیۆن دیناربووە”.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، چەند ڕۆژێکە بە وردی لێکۆڵینەوە لەو داھاتی باج و گومرگە دەکەم کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی، دەركەوتووە داھاتی قاچاخی و کۆمپانیاکاری بەرپرسەکان لە خاڵە سنوریەکان دوو ھێندەی ئەو پارە بوە کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی “تێکڕای داھاتی خاڵە سنوریەکان بۆ مانگێکی پار ساڵ ٩١ ملیار دینارە و بەرپرس و حزبەکانیان بە قاچاخی کۆمپانیاکاری دوو ھێندەیان دەستکەوتوە، هاوكات تێکڕای باج بۆ مانگێکی پار ساڵ ٤٠ ملیۆن دۆلار ھاتوەتە خەزێنەی گشتی، بەڵام گەورە كۆمپانیاكانی حزبەكان باج نادەن”.

عەلی حەمە ساڵح باس لەوەشدەكات، بەسە مانەوە لە حکومەتێک ئەمە حاڵی بێت بچوکترین خاڵی کارنامەو ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکات و زەوی نەوەکانی ئایندەش بدزێت، میللەتیش بێ موچە بکات و بەرپرسەکانیان خاونی سەدان ملیۆن دۆلارو چەندین کەناڵ و کۆمپانیا بن و خەریکی کڕینی کادرەکانیشت بن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە قاچاخچێتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای جێگیركردنی ئەو هێزە تایبەتەی كرد كە لە سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ چاودێری و كۆنترۆڵكردنی زیاتری دەروازە سنوورییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا