عەلی حەمە ساڵح بە بەرنامەیەكی راستەوخۆ تەحەدای حكومەتی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بێدەنگی لە ئاست دەستبەسەراگرتنی داهاتی مانگی پێشوو تاوانە.

عەلی حەمە ساڵح لە رێگای پۆستێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند: هەر بەرپرسێكی حكومی و حیزبی دەڵێت دەستبەسەر داهاتی مانگی پێشودا نەگیراوە، دەچینە بەرنامەیەكی ڕاستەخۆ لە هەر كەناڵێك خۆیان دەیانەوێت بەڵگەكان دەخەمەڕوو، بێدەنگی تاوانە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەلی حەمەساڵح ئاشكرایكرد، تائێستا تەنها 535 ملیار دینار بۆ مووچە دابینكراوە و پارەش نەگەڕاوەتەوە، لەو پارەیەی نەوتیش تەنها 27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك گەڕاوەتەوە و بەشێكی زۆری خانەنشینان‌ و فەرمانبەران مووچەی مانگی 11یان وەرنەگرتوە و ئێستا 20 ڕۆژ بەسەر دەستپێكی دابەشكردنی موچە تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا