لەو وێستگانەی ئەژماری دەستی دەنگەكان كراوەتەوە دەنگەكانی یەكێتی زیادی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی دەڵێت، لە بەشێكی ئەو وێستگانەی ئەژماری دەستی دەنگەكان كراوەتەوە، دەنگی كاندیدەكانی یەكێتی زیادی كردووە و لە پارێزگای سەلاحەدینیش دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەنگی مەلا كەریم شكور زیادی كردووە نەك كەم.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەسەر ئاستی عێراق 12 هەزار ناوەند هەیە هەشت هەزاریان ئەوانەن كە لە هەر ناوەندێك وێستگەیەك ئەژماری دەستی دەنگەكانی كراوەتەوە لە بەغدا لەبەرچاوی هەموو لایەنە سیاسییەكان، هەروەها نزیكەی چوار هەزار وێستگەش میمۆریەكەی نەنێردراوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی عێراق، بێگومان ئەم وێستگانەش گۆڕانكاری دروست دەكەن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسی لایەنەكان.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی: ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی پێمان وایە لە بازنەی یەك و سێی هەولێر و لە چەند بازنەیەكی نەینەواش كاندیدەكانی ئێمە رێژەی تەواوی دەنگدانیان هێناوە.

وتیشی: ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشێك لە وێستگەكانی پارێزگای سەلاحەدین لە بەغدا ئەژماری دەستی كراونەتەوە، دەنگەكانی مەلا كەریم شكور كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان زیادی كردووە نەك كەم بكات.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن مەلا كەریم شكور كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان كە هاوكات لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتییە خاوەنی 10367دەنگ بوو و لە پلەی سێیەمی كاندیدە دەرچووەكانی بازنەی دووەمی سەڵاحەدین دەهات، دوای ژماردنەوەی دوایین وێستگە 102 دەنگ زیادیكرد بەو پێیە بووەتە خاوەنی 10469دەنگ، هاوكات كاندیدەكەی قەزای بەلەد بەناوی عەمار حیكمەت عەبدولحسێن خاوەنی 10100 دەنگە، بەوەش جیاوازییەكەی زیاترە و هیچ مەترسییەك لەسەر لەدەستدانی ئەو كورسییە نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا