قوباد تاڵەبانی بۆ گەنجانی هەولێر: هاوپەیمانی كوردستان پەیامی تایبەتی هەیە بۆ خزمەتكردن بە گەنجان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 20ی 9ی 2021 لەشاری هەولێر قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان بەئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كۆبووە‌وە‌.

لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاوەكان و رێرە‌وی بانگەشەی هەڵبژاردن لەشاری هەولێر و چۆنێتی گە‌یاندنی پە‌یامە‌كانی هاوپەیمانی بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، هاوكات ئاماژە بەوەكرا كەپێویستە هەموو چین و توێژەكان بەشداری بكەن لە پرۆسەی دەنگداندا و كادر و لایەنگرانی یەكێتیش كاربكەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەغدا گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و یەكگرتنمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوە‌ی هاوپەیمانی كوردستان بەهێزترمان دەكات لەبەغداو لەكوردستانیش.

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا ئەم هاوپەیمانێتیە گرنگە بۆ رێكخستنەوەی هاوسەنگی هێز لەكوردستان، هاوكات وتیشی: هەوڵەكانی گەنجانی هەولێر بەرز دەنرخێنم لەپێناو سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لەشاری هەولێر.

قوباد تاڵە‌بانی وتیشی: هاوپەیمانی كوردستان پەیامی جیاوازی هەیە بۆ خزمەتكردن بە چین و توێژە جیاوازەكان بەتایبەت گەنجان كە هاوپەیمانێتی گرنگی زیاتری پێدەدات بەوپێیەی توێژێكی گرنگی كۆمەڵگەن و جێی هیوان.
قوباد تاڵەبانی لەكۆتایی وتەكەیدا رایگەیاند: بەشداریكردنتان لەپرۆسەی دەنگدان بەهاوپەیمانێتی كوردستان وەڵام دەبێت بۆ نەیارانی هاوپەیمانی كوردستان.

هەر لەكۆبونەوەكەدا شاڵاو كۆسرەت رەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەگەنجانی راگەیاند: دەنگەكانتان بەفیرۆمەدەن و كار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی بكەن، چونكە ئێمە دەتوانین مافەكانتان بەدەست بهێنن، ئەزمونی رابردوومان شایەتی ئەوەمان بۆ دەدات، ئێمەش لەبەغدا سەنگ و قورسایی زیاترمان هەیە بۆ بەدەستهێنانی شایستەكانی هاوڵاتیان بۆیە بەگروتینەوە كاربكەن بۆ هاندانی خەڵك تا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەهاوپەیمانێتی كوردستان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا