بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانی لەو هەوڵانەدەكەین گیانی پێكەوەژیان دەبوژێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدەباشان پێشوازی كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە ) كە پێكهاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش سەرۆكی كۆما هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا، مەحمود تۆخرۆل ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لەتوركیا، حیكمەت هاتیپ نوێنەری هەدەپە لە باشوری كوردستان.

لە دیدارێكدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەمین بابە شێخ و دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون تەئكید لە پەرەپێدان و فراوانكردنی ئاسۆی پەیوەندییەكان لەنێوان لایەنەكان كرایەوە بەئامانجی لێكتێگەیشتن و دۆزینەوەی زمانی هاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەو گرفتەكان و بوونی بەردەوامی راوێژ بەفاكتەرێكی بەهێز لەقەڵەم درا و رۆڵی سەرۆك مام جەلال بەگرنگییەوە ئاماژەی پێكرا لەبنیادنانی پەیوەندییەكی باش لەنێوان هەموواندا .

بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوە بۆ چارەسەركردنی سیاسیانە و ئاشتیانەی كێشەكان و رایگەیاند پشتیوانی لەو هەوڵانەدەكەین كە ئارامی و ئاسایش لەناوچەكە دەچەسپێنێت و گیانی پێكەوەژیان دەبوژێنێتەوە.

هاوسەرۆك لەبارەی هاوپەیمانی كوردستان لە نێوان یەكێتی و گۆڕان رایگەیاند ئەم هەنگاوە هەوڵێكی نیشتمانییە بۆ یەكڕیزی و تەبایی ماڵی كورد و دەمانەوێت پێكەوە داكۆكی لەمافەكانی گەلی كورد بكەین لە بەغدا و زامنی مافە دەستوورییەكانمان بكەین .

لەبەرامبەردا وەفدی هەدەپە پێشوازیان لەهاوپەیمانی كوردستان كرد و بەهەنگاوێكی گرنگیان بۆ داكۆكی لەمافی كورد لە بەغدا وەسفكرد .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک