بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو جار سنووری شارباژێڕ بۆردومان کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو جار سنووری شارباژێڕ بۆردوومان کرا، قایمقامی ماوەت دەڵێ بۆردومانەکان، زیانیان نەبووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناوچەی شارباژێڕ بۆردوومان کراوە.

بەوتەی قایمقامی ماوەت لە یەکێک لە بۆردومانەکاندا خانوویەکی بەتاڵ لە گوندی کرنە گرگاشی کراوەتە ئامانج، خانووەکە هیچ کەسێکی تێدا نەبووە و بۆردومانەکە زیانی گیانیی نەبووە.

لە بۆردومانی دووەمیشدا بەپێی وتەکانی کامەران حەسەن، دارستانی تەژە و شیلانە لە سنوورەکە کراوەتە ئامانج و بەهەمان شێوە هیچ زیانێکی نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا