بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک لە حەلەب حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی شێخمەقسودی پارێزگای حەلەب لە سوریا، باڵەخانەیەکی کوردان داڕما و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسەکانی هەواڵی سوریا بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوویداوە لە گەڕەکی شێخمەقسود کە بە گەڕەکی کوردەکان دەناسرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەو باڵەخانەیەدا 30 کەس ژیاون و تا ئێستا تەرمی حەوت کەس دەرهێنراوەتەوە و 10 کەسیش ڕزگارکراون، لە ئێستاشدا هەڵمەتی گەڕان بەدوای 15 کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا