هەسەدە شەهیدبوونی چوار شەڕڤان بەهۆی بۆردومانی درۆنی توركیا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشی درۆنەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قامشلۆ، چوار شەڕڤانی هێزەكانی پاراستنی خۆسەری شەهیدبون و سێ شەڕڤانی تریش برینداربون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات راشیگەیاند: سوپای توركیا هێرشەكانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سیڤیل چڕكردوەتەوەو هەوڵی بڵاوەكردنی ترس و بیم و ناسەقامگیری دەدات.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدكردنی 13 ئەندامیان بەلایەنی كەمەوە لە ماوەكانی رابردوودا راگەیاندوە، كە سێ سەركردەی ژنیان تیادایە، ئەوەش دوای ئەوەی كۆبونەوەی لوتكەی سەرۆكەكانی توركیا، روسیا و ئێران لە19 ی تەموزی رابردوو لە تاران بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا