وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕ و نرخی ئەو گەنمەی لە جوتیاران وەردەگیرێت ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ئەو گەنمەی لە جوتیارانی وەردەگرێت و هەروەها نرخی هەر تۆنێکیشی ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بڕی 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت و نرخی هەر تۆنێکیش 850 هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پارێزگاکان پشکەکان دیاریکراوە، زۆرترین بڕی گەنم لە پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت کە 160 هەزار تۆن گەنمە، هەروەها لە پارێزگای هەولێر 115 هەزار تۆن و پارێزگای دهۆک 100 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت.

لەکاتێکدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کردووە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا