ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا 16 هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق.

لەوبارەیەوە رۆژی هەینی، سەیف بەدر وتەبێژی فەرمی وەزارەت بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی گرێبەستی کڕینی 16 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای واژۆکردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەنە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بڕی 169 ملیۆن دۆلاری داوەتە کۆمپانیای کۆڤاکس بەمەبەستی کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

وتیشی: عێراق رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەریش واژۆ کردووە و چاوەڕێی پەرلەمانە بڕیار لەسەر رێککەوتنەکە و ناوەڕۆکە یاساییەکەی بدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی هەینی رابردوو حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بارێک ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوو دەگاتە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا