لەسەر درێژكردنەوەی ساڵنامەی خوێندن روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەڵێت، ناتوانرێت پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی (12)ی ئامادەیی كەمبكرێتەوە، دەكرێ ساڵنامەی خوێندن درێژبكرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بژاردەی كەمكردنەوەی مەنهەج هیچ كەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نییە.

باسی لەوەشكرد، كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی پێویست نییە، چونكە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردو خوێندن زوتر دەستیپێكردەوە و لەڕوی دەوامكردن كێشەمان بۆ دروست نەبوە.

وتیشی: بەدواداچون دەكەین بزانین دەتوانین وادەی خوێندن درێژبكەینەوە بۆ ئەوەی خوێندكاران زیاتر لە بابەتەكان تێبگەن، یاخود چەندێك دەتوانین وادەكە درێژبكەینەوە، چەند بژاردەیەك هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەوە، بەڵام بژاردەی كەمكردنەوەی مەنهەج هیچ كەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نەبوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا