“حكومەتی هەرێم چاكسازی ستراتیجی پێناكرێت”

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، راپۆرتی دووەمی چاكسازی كە حكومەت ناردوویەتی بۆ پەرلەمان هیچی وای تێدانیە و خودی راپۆرتەكە دەیسەلمێنێت حكومەت چاكسازی ستراتیجی پێناكرێت.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: راپۆرتی دووەمی چاكسازی زۆر لاوازە و دەیسەلمێنێت حكومەت چاكسازی ستراتیجی پێناكرێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وتی: ئەو ئامارانەی تێیدایە دەیسەلمێنێت تا ئێستا حكومەت نەیتوانیوە كێشەی 116 هەزار بندیوار و فرەموچە و خانەنشینی نایاسایی چارەسەربكات، وەكو بڕین یان راگرتنی موچەكانییان، جگە لەو ژمارەیە 30 هەزاری دیكە بەهۆی بایۆمەترییەوە دەركەوتووە موچە خۆری نایاسایین بەڵام هیچیان بەرامبەر نەكردوون.

باسی لەوەشكرد، لەدوای دەرچوونی یاسای چاكسازی دەركەوت چەندین (معوم) لە قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە ئێستا بێ‌ پۆستن، نەخراونەتە جێگا بەتاڵەكان لە پۆستی قایمقام یان بەڕێوەبەری گشتی، خەڵكی نوێ‌ دانراون كە پێچەوانەی یاسای چاكسازییە.

روونیشیكردەوە، جگە لەمانە چەندین پێشێلكاری دیكە، یاسای چاكسازییان بێ‌ ناوەڕۆك كردووە و ئەو چاكسازییانەی پێویستە بكرێن بۆ ئەوەی داهات بگەڕێتەوە بۆ حكومەت نەكراون، هەربۆیە داهات نەگەڕاوەتەوە بۆ حكومەت.

رۆژی دووشەممە 26ی نیسان حكومەتی هەرێم راپۆرتی دووەمی خۆی لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمانی كوردستانكرد.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان ‏‏دەرچووە، لە سەرەتای مانگی7ی ساڵی رابردوو یاساكە چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا