پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری كارو کاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، پێدانی پێشخستن بۆماوەی یەك مانگ بەمەبەستی سەرەموچە و بەرزكردنەوەی موچە، بۆ سەرجەم كارمەندانی ژن لە وەزارەتەكەی دەكات.
بەپێی نوسراوێك كە واژووی كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم كارمەندانی ژنان لە دیوانی وەزارەت و سەرجەم بەڕیوەبەرایەتییەگشتییەكانی سەربەوەزارەتەكەی كردوە، تێیدا هاتووە.
1. بەبۆنەی هاتنەوەی 8ی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان، وێڕای پیرۆزبای گەرم بەهۆی ماندوبونی بەڕێزتان لە راپەڕاندنی ئیشوكارەكانتان بەشێوەیەكی رێكوپێك، بۆیە سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستەدەكەین و هیوادارین نمونەتان زیاد بێت.
2. پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی یەك مانگ بەمەستی سەرەموچە و بەرزكردنەوەی موچە.