وەزارەتی بازرگانی لە بارەی دەنگۆی دابەشكردنی خۆراكی خراپ هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بەشە خۆراكەی دابەش دەكرێت لە رێگەی بریكارەكان پێشتر پشكینینی بۆ دەكرێت و پاش دڵنیا بوون دابەش دەكرێت.

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە سۆنگەی هەست كردنمان بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و سەلامەتی هەموو لایەك بە پێویستمان زانیی ئەم رونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر هەبوونی برنجی خراپ لە بەشە خۆراكی هاوڵاتیان هەیە كە لە لایەن ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی بۆ كراوە .

ئەوەشهاتووە ، لەم بارەیەوە هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بەشە خۆراكەی دابەش دەكرێت لە رێگەی بریكارەكان پێشتر پشكینینی بۆ دەكرێت و پاش دڵنیا بوون دابەش دەكرێت، ئەم حاڵاتەش تەنها چەند فەردەیەك بووە لە چەند هەزار تەن، كە ئاساییە و دەكرێت لە كاتی گواستنەوە یان عەمبار كردن ئەم حاڵەتە روو بدات وە بە هیج جۆرێك دابەش نەكراوە و هەموو كات ئەم خۆراكانە گەرێندراوەتەوە و لەناوبراون .

باس لەوەشكراوە، هەروەها هاووڵاتیان و بریكارەكان ئاگادار دەكەینەوە لە هەر حاڵەتێكی لەم جۆرە راستەوخۆ لێژنەكانی چاودێری بازرگانی ئاگاداربكرێنەوە و تاكو گرفتەكان چارەسەر بكەن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا