کۆچبەران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی مینسک بیلاڕوس بەجێدەهێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئالیکس بیگۆن سەرۆکی فەرمانگەی ڕەگەزنامەو کۆچبەران سەربە وەزارەتی ناوخۆی بیلاڕوس ڕایگەیاند، ئێوارەی دوو شەممە 118 کۆچبەر بیلاڕوسیان بەجێهێشتووە، ئەمڕۆش چەند کۆمەڵێکی دیکە بەجێی دەهڵێڵن.

بیگۆن وتی، 118کەس ئێوارەی دوو شەممە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی مینسکی نیشتیمانیەوە بیلاڕوسیان بەجێهێشتووە، ئەم کارە هەموو ڕۆژێک دووبارە دەبێتەوە، وتیشی ئەو کەسانە بە سیستمێکی تایبەت دەڕۆن، لە ڕێگەی دەستەی ناوخۆی بیلاڕوسەوە هەروەها پاسەوانانی سنور ژمارەیەک بەڵگەنامەی پێویستیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەت سنوری وڵات تێبپەڕێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ کۆمەڵێک هاوڵاتی بیانی لە فڕۆکەخانەی مینسکەوە هەوڵی ڕۆیشتن دەدەن، هەموو ڕێکارە سنوریەکانیان تێپەڕاندوەو، چاوەڕێی گەڕانەوەیان دەکەن.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەو کەسانە داوای مافی پەنابەرێتیان لە بیلاڕوس نەکردووە، وتیشی ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە سنوری بیلاڕوس پۆڵەندان، هیج کاتێک داوای مانەوەو مافی پەنابەرێتیان لە بیلاڕوس نەکردووە، یاخود پاراستنیان زیاتر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا