پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گەیشتنی کاروانێکی نوێی ڤاکسینی “فایزەر”ی دژە کۆرۆنای بۆ عێراق ڕاگەیاند.
کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 11 ی حوزەیرانی 2021 کاروانێکی دیکە لە ڤاکسینی “فایزەر” گەیشتووەتە عێراق.
وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوەش کردووەتەوە، ڤاکسینەکە نێردراوەتە ناوەندەکانی دابەشکردنی لە پارێزگاکان و بۆ هەرێمی کوردستانیش نێردراوە.