بانكی ناوەندی روونكردنەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق، هۆكاری سەرەكی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك رێكار بەرامبەر بە بانكەكان دەگەڕێنێتەوە، لەماوەی دو هەفتەی داهاتوشدا دۆخەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

ئیحسان یاسری، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كێشەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندی بە دابینكردنی پارەوە هەیە، بانكی ناوەندیش سەكۆیەكی بۆ بانكەكان دامەزراندوە كە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار.

وتیشی: شێوازی وەرگرتنی پارە لە بانك چەند ڕێكارێكی خۆی هەیە، چونكە عێراق هێشتا پابەندە بە مەرجە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پرسی دۆلار و بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان، هەندێك لە بانكەكانیش كاتێكیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانە تەرخانكردوە.

روونیشیكردەوە، دوای جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی وردبینی، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی، بەڵام بازاڕیش لە ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوە و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا