فرۆشی بانکی ناوەند لەدراوی قورس زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

رۆژی یەکشەممە ئاستی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لەدراوی قورس زیادیکرد و گەیشتە 240 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، فرۆشی دۆلاری ئەمریکی لەبانکی ناوەند بەڕێژەی %13.74 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 240 ملیۆن و 769 هەزار و 517 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێک بەرانبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەم زیادبوونەوەی ئاستی فرۆشی بانکی ناوەند لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە ئاستی فرۆشی بانکەکە 211 ملیۆن و 578 هەزار و 732 دۆلاری ئەمریکی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا