فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لەدراوی قورس کەمیکرد و گەیشتە 217 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی عێراق، فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەند بەڕێژەی %4.82 کەمیکردووە، بەجۆرێک گەیشتووەتە 217 ملیۆن و 535 هەزار و 448 دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 228 ملیۆن و 560 هەزار و 634 دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا