فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لە دراوی قورس کەمیکرد و گەیشتە 191 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بە بەراورد بە دوێنێ بە رێژەی %15.11 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 191 ملیۆن و 176 هەزار و 901 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ ئەمڕۆ هەبوو، بەجۆرێک گەیشتبووە 225 ملیۆن و 443 هەزار و 321 دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا