فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لە دراوی قورس زیادیکرد و گەیشتە 215 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لە دراوی قورس بەڕێژەی %12.57 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 215 ملیۆن و 620 هەزار و 472 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد و گەیشتە 191 ملیۆن و 176 هەزار و 901 دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا