فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق جارێکی دیکە بەڕێژەی %2.4 زیادیکرد و گەیشتە 208 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لەبانکی ناوەند بەڕێژەی %2.4 زیادیکرد و گەیشتە 208 ملیار و 244 هەزار دۆلار و هەر دۆلارێکیش بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ڕۆژی سێشەممەش کڕین و فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 203 ملیۆن و 654 هەزار و 124 دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاستی فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق دوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، فرۆشی دراوی قورس بۆ 196 ملیۆن دۆلار کەمیکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا