سودەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەسەر ئابوری عێراق

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ژووری بازرگانی بەغدا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابوری وڵات دەبێت.

فیراس حەمدانی سەرۆکی ژووری بازرگانی بەغدا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کار ناکاتە سەر ئابوری وڵات، دەشڵێت: بەرزبوونەوەی دۆلار بە رێژەی ٪١٠ بۆ ٪٢٠ بودجەی عێراق زیاد دەکات چونکە دەبێتەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان پارەکانیان لە ماڵەوە بێننە دەرەوە و مامەڵەی پێوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و مامەڵەکردن بە پارەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشتر خوێندنەوەی بۆ بکرێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابووری وڵات دەبێت.

لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ عەلی عەلاق پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سود بە بەرهەمی ناوخۆیی دەگەیەنێت، چونکە دەبێتەهۆی گرانکردنی بەرهەمە هاوردەکراوەکان و ئەو کاتەش بەرهەمی ناوخۆیی لەڕووی نرخەوە دەتوانێت رکابەری بەرهەمە بیانییەکان بکات.

لەم چەند رۆژەی رابردوودا، نرخی دۆلار بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ١٢٥ هەزار ٤٥٠ دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا