بانكی ناوەندی عێراق بەرزترین ئاستی فرۆشتنی دۆلار لە مساڵدا تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا (2022) بەرزترین ئاستی فرۆشتنی دۆلاری تۆماركردووە كە بریتیە لە 274 ملیۆن دۆلار.

رۆژی چوارشەممە 6_7_2022، بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند: لە زیادكردنی ئاسایی رۆژانەیدا بڕی 274 ملیۆن دۆلار و 160 هەزار و 227 دۆلاری ئەمریكی فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕە زۆرترین بڕی فرۆشتنی دۆلارە لەمساڵدا و هەر دۆلارێك بەرامبەر یەك هەزار و 460 دیناری عێراق فرۆشراوە.

ساڵی 2020 حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی گۆڕانكارییان كرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە 118 هەزار دینارەوە بەرزكردەوە بۆ 145 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا