كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتووی راگەیاند، بەشێكی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.

فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردۆتەوە، كارنامەی دانیشتنەكەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو چەند بڕگەیەك لەخۆ دەگرێت لەوانە، ئەنجامدانی پرۆسەی سوێندخواردن بۆ ژمارەیەك پەرلەمانتار، پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی ناو پەرلەمان.

بەشێكی دیكەی كارنامەی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كە تێیدا وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بانگهێشتی دانیشتنەكە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا