بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بۆردومانەکانی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە.

هاوکات، بڕیارە لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکیان هەبێت و بڵاوی دەکەنەوە.

لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئێران بەردەوامە لە بۆردومانکردنی سنوورەکانی کۆیە و زڕگوێز و پردێ و تا ئێستا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا