“کازمی دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بمێننەوە”

پۆڵەتیک پرێس

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی هێزەکانی ئەهلی حەق رایگەیاند، دوو کەسایەتی لەپشت ئەو رووداوانەوەن کە لەعێراق روودەدەن.

قەیس خەزعەلی ئاماژەی بەوەکرد، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بمێننەوە و وتیشی، هیچ کێشەیەکمان لەوەدا نییە لەتەنیشت کازمی بوەستین و یارمەتی بدەین لەبنیادنانی دەوڵەت.

هەرچی لەبارەی دەستەی حەشدی شەعبیشەوەیە خەزعەلی روونیکردەوە، حەشدی شەعبی بەشێکی دیکەی پایەی دەوڵەتە و هەر ئەو بوو ئەو ناوچانەی ئازادکرد کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق تیایدا هاتنەژیانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، “بەشی روبەڕوبوونەوەی دەوڵەتێک هێزمان هەیە و لەحەشدی شەعبی ناترسین، بەڵام ئەو رووداوانەی لەدوای دەستگیرکردنی قاسم موسلح سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی روویدا هەڵەبوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا