وەزارەتی ئەوقاف: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم سەركۆنەی سووتاندنی (قورئانی پیرۆز) دەكات، كە لە وڵاتی سوید لەلایەن هاوڵاتییەكەوە ئەنجامدراوە و پێیوایە، ئەم رەفتارە دوورە لە بەھای مرۆڤایەتییەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی ئەوقاف بە توندی ئیدانەی بێرێزیكردن و سووتاندنی (قورئانی پیرۆز) دەكات كەلە وڵاتی سوید لەلایەن هاوڵاتییەك ئەنجامدراوە، ئەم رەفتارە دوورە لە بەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوەیی و ئایندارییە.

دەشڵێت، پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان لەو وڵاتە، رێگری یاسایی لەم شێوە رووداوانە بكەن و بكەری سەرەكیش رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا