پەرلەمانتارێك: مەرجێكی بەغدا لەسەر هەرێم دەبێتە هۆی دواكەوتنی ناردنی مووچە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، حكومەتی هەرێم ئامادە نییە 100٪ی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بكات، بەڵام تاكە رێگەچارە بۆ هەرێم رێككەوتن و رادەستكردنی داهاتەكەیەتی.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، بەغداد سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی 100٪ی داهاتی نانەوتی هەرێم و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دواتر دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكاندا، بەڵام تائێستا هەرێم ئامادەنییە 100٪ی ئەو داهاتە رادەستی بەغداد بكات.

ئەوەشی خستەتەڕوو، تەنها رێگاچارە لەئێستادا بۆ هەرێمی كوردستان رازیبوونە بە داواكەی بەغداد و گەیشتنە بە رێككەوتن.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەشڵێت، رازینەبوونی هەرێم بە داواكەی بەغداد بۆ رادەستكردنی تەواوی داهاتی نانەوتی، تەنها دواكەوتنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی لێدەكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا