کازمی: دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە 10 ساڵ عێراق لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێبەش دەکات

پۆلەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەبێتەهۆی دواخستنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆماوەی 10 ساڵ.

مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای میسان ئاماژەی بەوەکرد، “خەڵکی چاوەڕێیە حکومەت خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و هەلی کاری بۆ بڕەخسێنێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە و پێکنەهێنانی حکومەتەوە، عێراق دەستی بەستراوە و ناتوانێت داواکاری خەڵک بەدیبهێنێت”.

وتیشی، “چۆن حکومەت دەتوانێت بەبێ بودجە باشترینی خۆی پێشکەش بکات؟ هەموو ساڵێک یاسای بودجە دوادەکەوێت، ئەم دواکەوتنە دەبێتەهۆی ئەوەی پێنج بۆ دە ساڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دوابخات”.

ئەوەش لەکاتێکدا ماوەی نۆ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە کەچی تا ئێستا نە سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکراوە و نە حکومەت پێکهێنراوە و نە پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 جێگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا