لەبارەی مووچەی خانەنشینیەوە داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەستەی نیشتمانی خانەنشینکراوەکان ڕایگەیاند،” هەموو کارئاسانییەک بۆ خانەنشیان دەکەین و گرنگی زیاتریان پێدەدەین”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ ماهیر حسێن ڕەشید بەڕێوەبەری دەستەی نیشتمانی خانەنشینکراوەکان ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامدەبن لە گرنگیپێدان و کارئاسانیکردن بۆ خانەنشینکراوەکان، چونکە توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەی عێراقن، لەکاتێکدا داواکراوە کەمترین موچەی خانەنشینی لە 800 هەزار دینار کەمتر نەبێت.

نوسینگەی سودانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیکردۆتەوە لە هاوکاریی کردنی زیاتری خانەنشینکراوەکان و دروستکردنی هەماهەنگی پێویست لەنێوان نوسینگەکەیی و دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیدا.

لەکاتێکدا، داواکراوە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە مووچەی خانەنشینی لە 800 هەزار دینار کەمتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا